هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. ئەمەریكیەكان پەیامێكی توند بۆ لاهور جەنگی دەنێرن

ڕه‌وش پۆست 

بەرانبەر هەڵوێستە خراپەكانی لە بابەتی دەركردنی سوپای ئەمەریكا لە عێراق، كە لاهور جەنگی هەوڵی دروستكردنی كەلێن لەنێو هێزە كوردییەكانی بەغدا دەدات، ئەمەریكییەكان هۆشدای توندی پێدەدەن.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، پاش ئەوەی لەلایەن پەرمانتارانی شیعەوە دەنگ لەسەر دەركردنی سوپای ئەمەریكا لە عێراق درا و هێزە كوردییەكان بەشدارییان لەو كۆبوونەوەی پەرلەماندا نەكرد، لاهور جەنگی تاكلایەنە هەوڵی نانەوەی ئاژاوەو دووبەرەكی دەدات لەنێو هێزە كوردییەكان لە بەغدا و ئەمەش ئەمەریكیەكانی هێناوەتە دەنگ و لە نوێترین كاردانەوەشدا ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌ لاهور جه‌نگیان گوتووه‌: ئه‌گه‌ر دژی یه‌کڕیزی حزبه‌ کوردیه‌کان بی له‌ بابه‌تی ده‌رکردنی سوپای ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق، ئه‌وا چاوه‌ڕێی هه‌موو کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌.