هەواڵى ناوخۆ

ئەمەریكا گورز لە ئاسیاسێل دەوەشێنێت

ڕه‌وش پۆست

ژمارەیەك كارمەندی سەر بە هەواڵگری حزبوڵلا لەنێو تۆڕی كۆمپانیای ئاسیاسێل كار دەكەن و ئەمەریكاش هەڕەشە لەو كۆمپانیایە دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی كەوتووە، ئه‌مه‌ریکیه‌کان داوایان له‌ ئاسیاسێل کردووه‌، ئه‌ندازیارانی لوبنانی له‌ سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندی و چاودێری کۆمپانیاکه‌ ده‌ربکرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌ندامانی حزبوڵان و کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتێک ده‌که‌ن.

زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست ئاماژە بەوە دەدەن، كە ئەمەریكییەكان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە كۆمپانیای ئاسیاسێل سیخوڕی بەسەر بەشداربووانیەوە دەكات و دەنگی ئەو كەسانە تۆمار دەكات كە مەبەستیانە.