هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. بەرپرسە سەربازییەكانی پەكەكە سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن

ڕه‌وش پۆست

بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی قاسم سلێمانی و دووپاتكردنەوەی پەیامی دۆستایەتیان بۆ ئێران شاندێكی پەكەكە بەسەرۆكایەتی جەمیل بایك لە ئێرانن.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، پاش كوشتنی قاسم سلێمانی، پەكەكە لەڕێگەی دەركردنی بەیاننامەیەكەوە نیگەرانی خۆی لەدژی ئەمەریكییەكان راگەیاند و لە ئێستاشدا په‌که‌که به‌ شاندێکی باڵا چوونه‌ته ئێران بۆ پرسه‌ی قاسم سوله‌یمانی، که‌ شانده‌که (جه‌میل بایک) سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات.

بەگوتەی سەرچاوەكەی ڕه‌وش پۆست، دوای كۆتاییهاتنی پرسەی قاسم سلێمانی، جەمیل بایك لە تاران پشكنین و چارەسەر بۆ بڕبڕەی پشتی ئەنجام دەدات.