عیراقى و جیهانى

عێراق له‌ دژی ئه‌مریكا برياريدا

کەریم علێوی، ئەندامی کوتلەی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیانیی حەشدی شەعبی) و ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆڕنال)ی ئەمریکی راگەیاندووە: ”ئەمریکییەکان بێهیوایان کردین لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی عێراق“.

کەریم علێوی هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەنیازە سیستەمی دژەمووشەکیی S400ـی رووسی بکڕێ بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی خۆی و بۆ ئەو مەبەستەش، سێ مانگ لەمەوبەر شاندێکی عێراق سەردانی رووسیای کردووە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەهۆی پێشهاتە نوێیەکان و بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان، پەرلەمان رێگای بە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق داوە، کە سیستەمە رووسیەکە بکڕێت.