هەواڵ

لە هەولێر ژمارەیەك پۆستی حكومی دەگۆڕدرێت

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەكاربوو، لای خۆیەوە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكاندا بەردەوام دەبن.

سۆفی ڕاشیگەیاند، گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبن بە چاودێری ئەنجومەنی وەزیران.

ناوبراو ئەو گۆڕانكارییانەی بە سرووشتی زانی و ڕاشیگەیاند، گۆڕانكارییەكان لە زۆرینەی پۆستەكاندا دەكرێن.

لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە بەشێك لە پۆستەكانی پارێزگای هەولێردا كراوە، لەنێویاندا پارێزگاری هەولێر.