هەواڵ

مه‌سعود بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا ده‌كات

ئەمڕۆ سێ شەممە مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە نەجم ئەلجبووری پارێزگاری نەینەوا كرد.

بارەگای بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، لە دیدارەكەی بارزانی و نەجم جبووریدا، بارودۆخی شاری مووسڵ، ناوچەكانی تری پارێزگای نەینەوا، ڕەوشی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان، بار و گوزەرانی ئاوارەكان و هەروەها كۆسپەكانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان تاوتوێ كران.

لە كۆبوونەوەكەدا هەروەها باس لە مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆر و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كرا.