هەواڵ

گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم: له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ر سێ ته‌وه‌ری نێوخۆ به‌رێوه‌ده‌چێت

كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی وەزیران بە سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سەرۆكی حكوومەت ده‌ستى پێكرد و گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنیچت كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری نێوخۆی به‌رێوه‌ده‌چێت

دكتۆر جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووه‌،  له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی سێ تەوەری نێوخۆ باسیان لێوە دەكرێت.

رایده‌گه‌ێنێت، تەوەری یەكەم، لەسەر رێكخستنەوەی چاودێریكردن و وردبینیكردنی خەرجییەكانی حكوومەتە، دووەمیان، بەئەلیكترۆنیكردنی خەرجییەكان و سووتەمەنییە، واتا ئەوانەی لە لایەن حكوومەتەوە سەرف دەكرێت، تەوەری سێیەمیشیان، پێشنیازی چەند یاسایەكە كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و گفتوگۆ و كۆبوونەوەی لەسەر دەكرێت.