هەواڵ

خه‌ز عه‌لی: توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ ئه‌مریكا به‌شه‌ق له‌ عێراق ده‌ربكه‌ین

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به‌ هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئیران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیش سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ گرژیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و میلیشاكانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی پێی نایه‌ قۆناغێكی توند تر وله‌ ئێستاشدا سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆله‌ كردنه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌نه‌وه‌.

قه‌یس خه‌ز عه‌لی “عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق”ـی سه‌ر به‌ “حه‌شدی شه‌عبی”رایگه‌یاند، هه‌ینی داهاتوو ده‌كه‌ینه‌ رۆژی به‌رگری له‌ سه‌روه‌ری عێراق و ئه‌مه‌ریكا ناچار ده‌كه‌ین پاشه‌كشێی بكات و وڵاته‌كه‌مان پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌ لێیان و به‌شه‌ق ده‌ریان ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

خه‌زعه‌لی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌مریكای كردووه‌، راشیگه‌یاندووه‌ : “عێراق و گه‌له‌كه‌ی زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ترن داگیركاری قبوڵ بكه‌ن بۆیه‌ ئه‌مه‌ریكا گوێ له‌ داوای گه‌لی عێراق نه‌گرێت، ئه‌وا؛ ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه‌ و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ریكا ناچار به‌ كشانه‌وه‌ بكه‌ن.