هەواڵ

هێزێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌ره‌و كه‌ركووك جوله‌ی پێكرا

سه‌رچاوه‌ یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌ره‌و كه‌ركووك و سه‌ربازگه‌ی K1جوله‌یان پێكراوه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی بغداد الیوم ـی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزێكی ئه‌مریكا كه‌ له‌ 30 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ژماره‌یه‌ك بارهه‌لگری سه‌ربازی پێكهاتوون له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ سنوری سلێمانیه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ كه‌ركووك.

هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ هێزێكی نوێیه‌، چوونه‌ته‌ نێو سه‌ربازگه‌ی كه‌یوه‌ن، له‌ شاری كه‌ركووك تا كاتی گه‌یشتنی هێزه‌كه‌ رێوشوێنی توندی ئه‌منی گیرابوویه‌ به‌ر.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی هه‌ینی 24/1/2020 هێزێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا گه‌یشتونه‌ته‌ كه‌ركووك، ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ زیادكردنی هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی له‌ سنوری كه‌ركووك.