هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. علی باپیر له‌گه‌ڵ پارتی كۆتایی به‌كێشه‌كانی ده‌هێنێت

عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌ ئێستادا خه‌ریكی كۆتایی هێنانی ته‌واوه‌تی گرییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌ حزبه‌كه‌ی هه‌نگاو بۆ كۆنگره‌ ده‌نێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ڕه‌وش پۆست راگه‌یاند، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بۆ ئه‌وه‌ی کۆنگره‌یه‌کی حیزبه‌كه‌ی سه‌رکه‌وتوو بکات، کێشه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی کۆتایی پێده‌هێنێت.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌میره‌كه‌ی وه‌ك هه‌نگاونان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ دژا‌یه‌تی پڕۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆكانی پارتی ده‌كرد، بۆیه‌ پارتیش ئه‌و حیزبه‌ی كه‌نارگیركرد به‌شداری پێنه‌كرد له‌ حكوومه‌ت و له‌ساحه‌ی سیاسی كوردستان خستییه‌ ده‌ره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕه‌وش پۆست ئاشكرای ده‌كات، عه‌لی باپیر وتویه‌تی، كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی چاك بكه‌ینه‌وه‌.

له‌ ئێستادا چه‌ندین سه‌ركرده‌ی باڵای كۆمه‌ڵ له‌و حزبه‌ جیابوونه‌ته‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان به‌تاكڕه‌و ناوده‌به‌ن.