هەواڵ

قوباد تاڵەبانی: مەسرور بارزانی كەسێكی زۆر جدییە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كەوا مەسرور بارزانی لە جێبەجێكردنی ئەجێندای كابینەكەی زۆر جدییەو دەبێت پاڵپشتی بكەین.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەركردایەتی حزبەكەی رایگەیاندووە: مەسرور بارزانی كەسێكی جدیی و خاوەن بڕیارە و ئەو كارنامەیەی لە پەرلەمانی كوردستان خستیەڕوو سوورە لەسەر جێبەجێكردنیان. بۆیە پێموایە لەم چوار ساڵەی داهاتوودا كاری زۆر و خزمەتی گەورە بە هەرێمی كوردستان دەكات.