هەواڵى ناوخۆ

زانیاریەكی مەترسیدار ئاشكرا دەكرێت

دوو هەزار چەكداری داعش بە نیازن لە سووریاوە ڕوو لە عێراق بكەن

ئەمڕۆ دووشەممە سەركردەیەكی عێراق ئاشكرای كرد زیاتر لە دوو هەزار چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریاوە هەوڵی چوونە ناو خاكی عێراق و سنووری پارێزگای سەڵاحەدین دەدەن.

باقر زوبەیدی سەركردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە راگەیاندراوێكدا هۆشداری داوەتە حكوومەتی عێراق بەوەی چەكدارانی داعش لە هەوڵی هاتنە ناو خاكی عێراقدان، بە تایبەتییش بە نیازن بچنە سنووری پارێزگای سەڵاحەدینەوە.

هەروەها بە تایبەتییش هۆشداری داوەتە بەرپرسانی ئاسایشی پارێزگای سەڵاحەدین لەوەی ئاگاداری هەر دزەكردنێكی چەكدارانی داعش بن بۆ سنوورەكە، بە پێویستیشی زانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە نزیكەوە چاودێری سنووری پارێزگاكە بكەن