هەواڵى ناوخۆ

گۆڕان: بە بڕیاری خۆمان چووینە ناو حكوومەت و پێویستمان بە ئامۆژگاری یەكێتی نییە

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

ڕه‌وش پۆست

بەشێك لە سەركردە و میدیاكانی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان بەو ئاراستەیە ئیش دەكەن كە وەزیرەكانی بزووتنەوەی گۆڕان تووشی رووگیری بكەن و سەرنجیان لەسەر ئەوان چڕ كردووەتەوە، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەكەیش رای دەگەیەنێت كە پێویستیان بە یەكێتی نییە ئامۆژگاریان بكات لەوەی لەناو حكوومەتدا چی بكەن و نەكەن.

بەپێی زانیارییەكان، بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی و میدیاكانیان كار بەو ئاراستەیە دەكەن كە سەرنجی رەخنەكانیان لەسەر وەزیرەكانی گۆڕان، بەتایبەت وەزیری دارایی چڕ بكەنەوە، ئەمەیش بۆ ئەوەی گۆڕان رووگیر بكەن و هەر رۆژە و روونكردنەوە لەسەر پرسێك بدەن.

نزار مەحموود ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان 2020 بە ماڵپه‌ری "وشە"ی راگەیاندووه‌، بزووتنەوەی گۆڕان بە بەرنامە و پڕۆگرامی سەربەخۆی خۆیەوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتنی ئەنجام داوە و چووەتە ناو حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بۆ ئەو چەند مانگەیش لەناو حكوومەتدا بووە هەڵسەنگاندنی خۆی كردووە.

مەحموود زیاتر رایگه‌یاندووه‌، بزووتنەوەی گۆڕان پێویستی بە یەكێتی نییە ئامۆژگاری بكات كە لە حكوومەتدا چی بكات و چی نەكات، ئێمە بەرنامە و ئامانجی خۆمان هەیە و لەناو حكوومەتی هەرێمدا كار بۆ بەدیهاتنیان دەكەین.

новости Battlefiel4
портал недвижимости