هەمەڕەنگ

کەشناسی: بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر باراین دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەموو ناوچەکانی هەرێم، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.