هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. عه‌لی باپیر: په‌كه‌كه‌ هێزێكی هاوڕه‌گه‌زبازه‌

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گروپێكی په‌كه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندووه‌: په‌كه‌كه‌ هێزێكی نانه‌ته‌وه‌یی و بێ دینه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌ ئاشكرای ده‌كات، له‌میانی وتارێكیدا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ رێكخستنه‌كانی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی گروپه‌كانی په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئه‌و هێزه‌، هێزێكی نافه‌رمی و نانه‌ته‌وه‌یی و بێ دین و بێ ستراتیژن و چه‌پڕه‌ون، له‌هه‌موو خراپتر پشتیوانی له‌ هاوڕه‌گه‌زبازیی و لاده‌ره‌كان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند وڵاتێكی ئیقلیمی كارده‌كه‌ن و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد و حزبه‌ كوردستانیه‌كانیش له‌سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه‌.