هەواڵ

به‌په‌له‌ .. له‌ به‌غدا پۆرتی ئاراس جه‌نگی ده‌شكێنرێت

ڕه‌وش پۆست 

له‌ به‌غدا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌دیداری نێوان به‌رهه‌م ساڵح و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رێگه‌ به‌ به‌شداری ئاراس جه‌نگی ناده‌ن و پێیانوایه‌ سه‌ر به‌ ئێرانه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، هه‌فته‌ی رابردوو باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵحی ده‌كات، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌مه‌ریكییه‌كان رێگه‌یان به‌ ئاراس جه‌نگی گه‌وره‌ راوێژكاری به‌رهه‌م نه‌داوه‌ به‌شداربێت و پێیانوایه‌ كه‌سێكی سه‌ر به‌ ئێرانه‌و زانیاری بۆ ئێران ده‌گوازێته‌وه‌.