هەواڵ

به‌په‌له‌ .. سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق سەردانی هه‌ولێر ده‌كات

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دانوستانی لەگەڵ لایەنەكان دەست پێكردووە و سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ كورد و، پشكی كوردیش ئەگەر زیاتر نەبێت، كەمتر نابێت.

فارس عیسا، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندووه‌، سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دانوستانی لەگەڵ لایەنەكان دەست پێكردووە، كە لەگەڵ كورد و سوننە و شیعە و شەقامیش كۆدەبێتەوە و تێیدا داوا لە هەمووان دەكات پشتگیری بكەن بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت، چونكە پێویستی بە پشتگیریی هەموو لایەنەكان و شەقامیش هەیە.

عیسا گوتیشی، بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكاندا بكات بۆ ئەوەی پشتگیری بكەن بۆ پێکهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق کە كوردیش پاكێجی خۆی بۆ كابینەی نوێ ئامادە دەكات.