هەواڵى ناوخۆ

سبەی شاندێكی هەرێم دەچێتە بەغدا

نوێنەری حكومەتی هەرێم لەبەغدا ئاشكرایدەكات، سبەینێ شاندێكی وەزارەتی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات، پرسی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران و پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی لەنێوان هەردوولا تاوتوێ دەكەن .
 
فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێم لەبەغدا رایگەیاند "بڕیارە سبەینێ یەك شەممە بە سەرپەرشتی ئاڵا تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم،  شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ سەردانی بەغدا بكەن، لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و وەزارەتی دارایی كۆدەبنەوە".

ئاماژەی ئەجێندانی شاندەكە كردو وتی "لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسەكانی تایبەت بە وەزارەتی كشتوكاڵ و خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران دەكرێت، كە چەند ساڵێكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە خەرجنەكراوە".
 
سەردانكردنی ئەم شاندە لەكاتێكدایە حكومەتی عێراق تائێستا شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی بۆ چەند ساڵێك خەرجنەكردووە.