هەواڵى ناوخۆ

فازڵ به‌شاره‌تی: ئه‌و گروپه‌ مافیاكه‌ی لاهوور جه‌نگی و مه‌حموود سه‌نگاوی به‌رده‌وامبن دۆخه‌كه‌ خه‌راپترده‌بێت

باڵێكی سه‌ربازیی یه‌كێتی له‌ سنووری گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ، له‌ رێی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی غازی ماڵان و رێگریكردن له‌ تانكه‌ره‌ غازه‌كان و ته‌قه‌ لێكردنیان به‌و ئامانجه‌ی نه‌گاته‌ ده‌ستی هاووڵاتییان و دۆخی ژیان بشێوێنن، دانیشتووانی سلێمانیان تو

فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی خولی پێشتری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی، راگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك له‌ هه‌رێمی كوردستاندا جووڵانه‌وه‌یه‌ك بكات كه‌ دژی هاووڵاتییانی كوردستان بێت، كارێكی باش ناكات، هیوادارم هیچ كه‌سێك بیر له‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ كه‌شێك دروست بكات كه‌ دژی هاووڵاتیی بێت.

ئه‌وه‌شی گوت، دۆخه‌كه‌ وای لێ هاتووه‌ هه‌ر جۆره‌ گرژییه‌ك دروست ببێت، زیانمه‌ندی یه‌كه‌م هاووڵاتی ده‌بێت، بۆیه‌ هیوادارم هیچ كه‌سێك ماف به‌خۆی نه‌دات دژایه‌تی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌مڕۆی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بكات له‌ پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی كه‌سی و دارایی.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌م جۆره‌ی ئێسته‌ به‌رده‌وام بێت، لێكه‌وته‌كانی ئه‌م كاره‌ سلێمانی به‌ كوێ ده‌گه‌یه‌نێت؟ به‌شاره‌تی گوتی، ئه‌وه‌ قازانجی بۆ هیچ كه‌سێك نابێت كه‌ له‌سه‌ر حیسابی هاووڵاتییان بیه‌وێ خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات.

"ئه‌و كاره‌ به‌ ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار ده‌بینم كه‌ ده‌چێته‌ باخه‌ڵ و ژیان و ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی، هه‌ر كه‌سێك به‌ زیانی هاووڵاتیی سوودمه‌ند ببێت، ده‌بێ رێگریی لێ بكرێت و رێ نه‌درێت چیتر سووكایه‌تی به‌ كه‌رامه‌تی مرۆڤ بكرێت" به‌شاره‌تی وای گوت.