هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. لاهور جەنگی کێشەکانی یەکێتی قووڵتر دەکاتەوە

بەهۆی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لاهوور جەنگی کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەی قووڵتر دەکاتەوە.

ڕەوەند مەلا مەحموود، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتی بۆ پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە، ئێستا بەشێکی پەسەند کراوە، بەڵام نزیکەی پەنجا ماددەی ماوە، بێگومان لە کۆبوونەوەکانی داھاتوودا گفتوگۆی لەسەر دەکرێ و دەنگیان لەسەر دەدرێت".

باسیشی لە پۆستی سەرۆکی یەکێتی کرد کە بڕیارە دوای پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە، بە دەنگدان هەڵبژێردرێت. گوتیشی: ”لاهور جەنگی یەکێکە لە کاندیدانی سەرۆکی یەکێتی، باسی بەرهەم ساڵحیش دەکرێت وەک کاندید“.

بەپێی زانیارییەکان جگە لە چەند کەسێکی سەر بە باڵەکەی خۆی، زۆرینەی سەرکردایەتیی یەکێتی دژی ئەوەن پۆستی سەرۆک یان جێگری سەرۆکی یەکێتی بە لاهوور جەنگی بدرێت.