هەواڵى ناوخۆ

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ باس له‌ پشووی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ ده‌کات

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ پشووی فه‌رمی به‌هۆی که‌شوهه‌واوه‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کانی په‌روه‌رده‌ سه‌رپشک ده‌کات. 

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، "سه‌باره‌ت به‌ پشووی فه‌رمی به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فر و بارانه‌ی ڕووی له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کانی په‌روه‌رده‌ سه‌رپشک کراون بڕیار له‌سه‌ر پشووی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ بده‌ن". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، "هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌روه‌رده‌ ده‌زانێت به‌هۆی به‌فربارین و سه‌رماوه‌ گیانی خوێندكاره‌كانی ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی ده‌درێتێ كه‌ پشوو له‌ په‌روه‌رده‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت، له‌ پێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران".