عیراقى و جیهانى

له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌کرێت

له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی کانوونی یه‌که‌می ساڵی ڕابردووی چوار وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌کرێت. 

به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی کوردستان بڵاوکردۆته‌وه‌ سبه‌ی یه‌کشه‌ممه 9ی شوباتی 2020‌ ده‌ست به‌دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی کانوونی یه‌که‌می ساڵی ڕابردووی فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت. 

هه‌ر به‌پێی خشته‌که‌ سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواکان دابه‌شده‌کرێت، هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 10ی شوبات مووچه‌ی هێزه‌کانی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌کرێت. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شکراوه‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 11ی شوبات مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌کرێت.