هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌: لاهوور جه‌نگی بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت به‌رهه‌م ساڵح ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌

بەهۆی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لاهوور جەنگی کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەی قووڵتر دەکاتەوە. 

ڕەوەند مەلا مەحموود، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتی بۆ پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە، ئێستا بەشێکی پەسەند کراوە، بەڵام نزیکەی پەنجا ماددەی ماوە، بێگومان لە کۆبوونەوەکانی داھاتوودا گفتوگۆی لەسەر دەکرێ و دەنگیان لەسەر دەدرێت". 

باسیشی لە پۆستی سەرۆکی یەکێتی کرد کە بڕیارە دوای پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە، بە دەنگدان هەڵبژێردرێت. گوتیشی: ”لاهوور جەنگی یەکێکە لە کاندیدانی سەرۆکی یەکێتی، باسی بەرهەم ساڵحیش دەکرێت وەک کاندید“.