هەواڵى ناوخۆ

دژایەتی لاهور و بافل كێشەی گەورەی لەناو یەكێتی دا ساز كردووە

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە باڵی كۆسرەت رەسول ئاشكرای كردووە، كە لە ئێستادا هەردوو باڵی بنەماڵەی جەنگی و تاڵەبانی لەشەری سەركردایەتی یەكێتی دان، بافل و لاهور جەنگی لە هەولی كۆنترۆڵكردنی یەكێتی دان لەرێگای بوونیان بە سەرۆكی یەكێـتی یان هاوسەرۆكی یەكێتی، ئەمەش وای كردووە كە بەلێنەكانی پێش كۆنگرە و ناكۆكیەكانی ناوەخۆی یەكێتی زیاتر بكات”.

لەو بارەیەوە مالپەری نزیك لە باڵی كۆسرەت رەسوڵ دەنووسێت”باڵی کۆسرەت ڕەسووڵ و سەرکردە باڵاکانی کەرکووکی یەکێتی لە دوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیدا بەشدارییان نەکردووە. 

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك كەوتووە”سەرکردەکانی یەکێتی لەسەر چەند خاڵێک ناکۆکن ئەو خاڵانەش بریتین لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی، هەروەها سەرۆكی یەكێتی و هەروەها جێگرەكانی سەرۆكی یەكێتی، لە ئێستادا هەردوو باڵی تاڵەبانی و جەنگی لەهەوڵی كۆنترۆڵی تەواوی یەكێتی دان”.