هەواڵى ناوخۆ

هەرێم و بەغدا رێككەوتن بۆچارەسەركردنی ئەم كێشەیە

 

بێگەرد تاڵەبانی،  دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەكەیان رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراقی لەبارەی پێکهێنانی لیژنەیەکەی باڵا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی جوتیاران و کێشەکانی دیکە رێککەوتووین و داوامانکردووە بەیەکچاو تەماشای جووتیاران بکرێت.
 
 هاوكات وەزیری کشتووکاڵی عێراق لەبارەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێم رایگەیاند، دەبێت وەزارەتی بازرگانی ئەم کارە بکات، بۆ ئێمە هیچ جیاوازیەک لە نێوان جووتیارانی عێراق نییە.
 
ئەوەش لەكاتێكدایە، پارەی سێ ساڵێ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای بەغدایە و حکوومەت 557 ملیار دینار قەرزداری جووتیارانە، بەڵام بەغدا دەڵێت گەنمی جووتیارانی هەرێمی وەک گەنمی بازرگانی وەرگرتووە و ئامادەیە تەنها 250 ملیار دینار بنێرێت، جووتیاران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمە رەت دەکەنەوە.