هەواڵى ناوخۆ

یەكێتی بەرهەم ساڵح لە سەرۆكایەتی كۆمار دوور دەخاتەوە

لەگەڵ ئەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرقاڵی دەنگدانە بە پێڕەوی ناوخۆی حزبەكەی، بوونی بەرهەم ساڵح بە سەرۆكی ئەو حزبە یەكێكە لە ئەگەرە هەرە بەهێزەكان. سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای دەكات كە ماڵباتی تاڵەبانی نایانەوێ بەرهەم ساڵح ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار.

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد، ماڵباتی مام جەلال سەرۆك كۆماری پێشتری عێراق و سكرتێری یەكێتیی تا لە ژیان بوو، بە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقییان راگەیاندووە، ویستی ئەوەیان نییە بۆ خولی دووەمی سەرۆك كۆماری كاندیدی بكەنەوە.
 
سەرچاوەكە كە قسەی بۆ "سۆمەریە نیوز" كردووە و نەیویستووە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، باس لەوە دەكات كە بنەماڵەی تاڵەبانی راشكاوانە رەتیان كردووەتەوە بۆ خولی داهاتووی سەرۆكایەتی كۆمار، بەرهەم ساڵح لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كاندید بكەنەوە.