هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. بەرهەم ساڵح لە یەكێتی بێ ئومێد بوو

ڕه‌وش پۆست

بەپێی زانیارییەكان لەدوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بەرهەم ساڵح نارەزایەتی دەربڕیوە دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەم ئەنجوومەنەكە بەفەرمی سیستمی سەرۆكی بۆ هاوسەرۆك گۆڕی.
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەرهەم ساڵح هیوابڕ دەكات.

مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، بڕیاری پێڕەوكردنی سیستمی هاوسەرۆكی لە ناو یەكێتی دراوە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن، چونكە بڕیاری ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتییە.

زیاتر گوتی، ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتی یەكێتی بە زۆرینەی دەنگ ئەو بڕیارەی داوە و دەسەڵاتەكانی دیاریكراون و بەپێی پێڕەوی ناوخۆیش یەكێتی سیستمی هاوسەرۆك پێڕەو دەكات.