هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. شاندێكی باڵای گۆڕان سه‌ردانی پارتی ده‌كات

 ڕه‌وش پۆست

بڕیارە شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان بکات بۆ ئەوەی گفتوگۆ دەربارەی پرسی چاكسازی و بەركەوتەكانی گۆڕان لە حكوومەت بكات.

شاندەکەش لەسەر ئاستی باڵا دەبێت، کە ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکەن، بەڵام گۆڕان ھێشتا بەفەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاگادار نەکردووەتەوە.

بزووتنەوەی گۆڕان، کە خاوەنی 12 کورسییە لە پەرلەمانی کوردستان، بە چوار وەزیر بەشداری لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە، بەرپرسانی بزووتنەوەکە دەڵێن: لەگەڵ پارتی رێککەوتوون کە 12%ی پۆستەکانی حکومەتیان پێبدرێت.