هەواڵ

ئه‌مریكا: لە رەشنووسی بودجەی ساڵی 2021 لە پڕچەککردن و هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبین


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بودجەی ساڵی داهاتوویدا داوای پەسەندکردنی 740 ملیار دۆلار لە کۆنگرێس دەکات و لەو بودجەیەشدا بڕی زیاتر لە 47 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمەرگە تەرخان کراوە.

پێنتاگۆن لە رەشنووسی بودجەی ساڵی 2021 رایده‌گه‌ێنێت لە پڕچەککردن و هاوکاریکردن 12 لیوای پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و لە خاڵێکی رەشنووسەکدا هاتووە،  ئەگەر هاتوو بودجەی پێویست پەسەند نەکرێت، کاریگەری لەسەر رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەبێت.

ئەو هاوکاریانەی ئەمریکا پێشکەش بە هێزی پێشمەرگەی کردووە، 103 هامەری جۆری M1151A و 30 هامەری جۆری M1151، لەگەڵ 17 ئۆتۆمبێلی دیکەی سەربازیی لەخۆدەگرێت.