هەواڵى ناوخۆ

بێ گوێدان بە نارەزایەتیەكانی ناو یەكێتی لاهور جەنگی و بافل تاڵەبانی بوونە هاوسەرۆك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەست (ڕه‌وش پۆست) كەوتووە، لاهور جەنگی و بافل تاڵەبانی بوونە هاوسەرۆكی یەكێتی. ئەمە سەرباری نارەزایەتیەكی زۆری باڵی كەركووك و كۆسرەت رەسوڵ”.

هەر بەگوێرە زانیاریەكان بەرهەم ساڵح كە بریار بوو بكرێتە سكرتێری یەكێتی لەلایان لاهور جەنگی و بافل جەنگی رەتكرایەوە، ئەمرۆش لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی یەكێتی بەهاوسەرۆكی یەكێـتی هەلبژێردران و بەرهەم ساڵحیش لەرێكەوتنەكە خرایە دەرەوەی لیستی سەركردایەتی یەكێتی”.

سەرچاوەیەك گوتی ئەمرۆ باڵی كەركووكی یەكێـتی لە ئەنجوومەنەكەدا بەشدار نەبوون، لە 100 ئەندامی ئەنجوومەن بە 77 دەنگ لاهور جەنگی و بافل تاڵەبانی بوونە هاوسەرۆكی یەكێتی”.