هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. ڕه‌وش پۆست بۆ یه‌كه‌مجار فه‌زاحه‌تێكی گه‌وره‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەحمود سەنگاوی بەپاڵپشتی تەواوی بنەماڵەی تاڵەبانی چەندین ساڵە نەوتی حەسیرە لە دەڤەری گەرمیان بە قاچاخ هەناردەی ئێران دەكات و بەشێكی زۆری داهاتەكەی بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی دەچێت.

بەپێی زانیارییە بەردەستەكانی ڕه‌وش پۆست، كۆمپانیای گاز پرۆمی رووسی لەساڵی ٢٠١٦ بەمەبەستی گەڕان و پشكنینی چەند بلۆكێك لەناوچەی دەڤەری گەرمیان گەڕاو پاش چەندین تاقیكردنەوە بۆ دۆزینەوەی نەوت دواجار دوو چاڵە نەوتی چاڵی تورخی سەر بە شارەدێی حەسیرەی كەلار هەڵكەندووە.

سەرچاوەكە بۆ ڕه‌وش پۆست ئاماژەی بەوەشكردووە، لەبەر ئەوەی كوالێتی نەوتەكە باش نەبووەو رێژەیەكی زۆری ئاوی لەگەڵدابووە، كۆمپانیا رووسییەكە شوێنەكەی جێهێشتووەو بیرە نەوتەكانی داخستووە، بەڵام له‌ كۆتایی ساڵی ۲۰۱۸ له‌لایه‌ن مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و عه‌لی شه‌هید محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی پێشووی گه‌رمیان وه‌ به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی ئێستای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ست به‌ ده‌رهێنانی یه‌كێك له‌ بیر نه‌وتییه‌كان كراوه‌ ڕۆژانه‌ ۲۰ بۆ ۲٥ ته‌نكه‌ر نه‌وتی لێ ده‌رهێنراوه‌.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەتا هه‌نارده‌ی بیرە نەوتیەکان بۆ وڵاتی ئێران بووە، به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۱۹ وه‌ نەو‌ته‌كه‌ بەفەرمانی بنەماڵەی تاڵەبانی ڕاده‌ستی یه‌كێك له‌ كۆمپانیایه‌كی شاری سلێمانی ده‌كرێت و داهاتەكەی دەخورێت.
بەپێی گوتەی سەرچاوەكەی ژێدەر، مەحمود سەنگاوی لەڕێگەی كەسێكەوە بەناوی (رەشید) كە دانیشتووی شاری كەلارە سەرپەرشتی گواستنەوەی نەوتی حەسیرە بۆ شاری سلێمانی دەكات كە رۆژانە نزیكەی ٢٥ تانكەر نەوت رەوانە دەكەن و داهاتەكەشی بۆ ئەندامانی بنەماڵەی تاڵەبانی و بەشێكی كەمی لێ دەدرێتە مەحمود سەنگاوی.