هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌رمانخوارد كراوه‌

بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرکردەیەکی باڵای یەکێتییەوە دەست کەوتووە، باری تەندرووستیی هێرۆ ئیبراهیم زۆر خراپە و بۆ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ ده‌برێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یەکێتی تایبه‌ت بۆ ڕه‌وش پۆستئاشكرای كرد، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، باری تەندرووستیی زۆر خراپەو بۆ چاره‌سه‌ری ده‌برێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و گومان هه‌یه‌، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ کتوپڕه‌ی، په‌یوه‌ندی به‌ ده‌رمانخواردنه‌وه‌ هه‌بێت.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌، د.محه‌مه‌د دکتۆری تایبه‌تی ماڵی تاڵه‌بانی، گوتویه‌تی: نه‌خۆشیه‌که‌ی هێرۆخان کتوپڕ بوو و جێی گومانه‌.