هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. عەلی باپیر بۆ پارە پەیداكردن روو دەكاتە سعودیە

ڕه‌وش پۆست

بەهۆی بڕینی ئەو میزانیەی كە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ حزبەكەی تەرخان دەكرا، لە ئێستادا ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بەدوای بەدیلی ئێراندا دەگەڕێت.

بەپێی زانیارییە بەردەستەكانی ڕه‌وش پۆست، بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر تاران، بەشێك لەو حزبانەی لەلایەن ئێرانەوە مانگانە هاوكاری ماددی دەكران كەمكراوەتەوە و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی حزبەكان بەدوای بەدیلی ئێراندا بگەڕێن.

سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ ڕه‌وش پۆست ئەوەی ئاشكراكردووە، كۆمەڵی ئیسلامی یەكێكە لەو حزبانەی كە سوودمەندی یەكەمی كۆماری ئیسلامی بووە لە وەرگرتنی میزانیەی مانگانە، بۆیە لەئێستادا عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی، داوای ڤیزای کردووه‌ بۆ سه‌ردانی سعودییه‌ و ده‌یه‌وێت پشت بکات ئێران ئه‌گه‌ر سعودییه‌کان ده‌رگای لێبکه‌نه‌وه‌.