هەواڵى ناوخۆ

مەلا بەختیار: خۆزگە كۆنگرە نەكرابوایە

ڕه‌وش پۆست

مەلا بەختیار ئاشكرای دەكات، پێش بەستنی كۆنگرە كۆمەڵێك پرۆژەی زۆر باش هەبوو بۆ ئاڕاستەكردنی یەكێتی بەشێوەیەكی باشتر و خۆگونجاندنی لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا، بەڵام ئەوەی دەركەوت، لە گریمانەی هیچ لایەكماندا نەبوو.

مەلا بەختیار: ئەوەی چاوەڕوانكرا لە كۆنگرەدا رووبدات، لە ئاست پێشبینیەكانی ئێمەدا نەبوو، و هەڵبژاردنی سیستەمی هاوسەرۆكی و دەستگرتن بەسەر یەكێتیدا، یەكێك بوو لەو مەترسیانەی رووبەڕووی یەكێتی دەبێتەوەو پێشبینی ناكەم دۆخی نێوخۆی یەكێتی باشتر بكات.