هەواڵى ناوخۆ

سیستەمی هاوسەرۆكی كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح كۆدەكاتەوە

بەپێی زانیارییەكانی بەردەست "وشە"، بەرهەم ساڵح بە كۆسرەت ڕەسووڵی ڕاگەیاندووە كە پێشنیازی هاوسەرۆكایەتی بۆ یەكێتی، بۆ دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح بووە لە سەرۆكایەتیی، بۆیە گوتوویەتی پێی قبووڵ ناكرێت.

لە بەرانبەریشدا كۆسرەت ڕەسووڵ نیگەرانە لەو هەژموونەی ماڵی تاڵەبانی بەسەر كۆنگرە و ئەنجوومەنی سەركردایەتیی ئەو حزبەدا كردوویانە، بەڵام بنەماڵەی تاڵەبانی بەڵێنی پۆستێكی باڵایان بە شاڵاو كوڕی كۆسرەت ڕەسووڵ داوە. ئەوەش وا دەكات جارێكی تر بەرهەم ساڵح بە تەنیا بمێنێتەوە.