هەواڵى ناوخۆ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: گفتۆگۆیه‌كی به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی ئه‌نجامدا

مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ گفتۆگۆیه‌كی به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ مه‌سروربارزانی ئه‌نجامدا.

هه‌روه‌ها سوپاسی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر هاوبه‌شی نه‌گۆڕی و پابه‌ندبوونی بۆ دڵنیاییبوونه‌وه‌ له‌ ئاسایشی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌مریكییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها مایك پۆمپه‌یۆ ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكه‌وه‌كاركردنی نزیك و به‌رده‌وام.

دوێنێ له‌په‌راوێزی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.