عیراقى و جیهانى

کەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەزردەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى بارینى به‌فرێكى كه‌م له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌كشه‌ممه‌ 16/2/2020، له‌ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیشدا ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌.