هەواڵ

به‌په‌له‌ .. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رۆدگان له‌ كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه‌ .. پارتە تازەكەی عەلی باباجان رادەگەیەنرێت

ئەگەرچی بۆ دوو جار راگەیاندنی پارتە تازەكەی عەلی باباجان، جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا لەسەر لیستی ئاكەپە دوا كەوت، بەڵام ئەمجارەیان دوا ناكەوێت و لەو وادەیەی بۆیان دیاری كراوە، رادەگەیەندرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی چەند میدیایەكی توركیا لەسەر زاری بەرپرسە نزیكەكانی باباجانەوە بڵاویان كردووەتەوە، باباجان لە هەفتەی یەكەمی مانگی ئادار، واتە مانگی ٣ی ٢٠٢٠ پارتە تازەكەی رادەگەیەندرێت.

رێكارەكان بۆ راگەیاندنی پارتەکە كراوە، تەنیا ماوە لەسەر لۆگۆ و ناوی پارت بڕیاری كۆتایی بدەن، تەنانەت ئەو كەسانەی وەكوو دامەزرێنەریش بەشدارن ناوەكانیان دیاری كراوە. بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا رێككەوتنی كۆتایی لەسەر ناو و لۆگۆی پارتە بكەن.

رۆژنامەی (جومهوریەت)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، باباجان لە هەموو شارەكانی باكووری كوردستان بارەگا دەكاتەوە، چونكە دەیەوێت دەنگی كوردەكانیش بۆ خۆی رابكێشێت و بتوانێت لە هەڵبژاردندا دەنگی پێویست بهێنێت.

لە دەستەی دامەزرێنەرانی پارتەكەشدا چەندین كوردی تێدایە، كە پێشتر سەر بە ئاكەپە بوون و ئێستا هاتوونەتە پاڵ باباجانەوە.