هەواڵى ناوخۆ

وه‌زیری شاره‌وانی : هه‌ر که‌سێك دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بێت ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت

.دوایی ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست كراوه‌ به‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ 

ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاروانی و گه‌شتوگوزار ده‌ستی كردووه‌ به‌ گۆرانكاری و ، زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و  به‌رپرسه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی ده‌گۆڕێت.

وه‌زیری شاره‌وانی رایگه‌یاندووه‌، هه‌ر که‌سێك له‌به‌رێوبه‌ره‌كان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ر بێت، که‌یسه‌کانیان ره‌وانه‌ی دادگا دهكرین.