هەواڵ

به‌په‌له‌ .. پارتی چاوه‌رێی یه‌كێتی ناكات ده‌ست به‌گۆڕانكاری ده‌كات

ڕه‌وش پۆست

به‌ گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌ لەچه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا پارتی چاوه‌رێی یه‌كێتی ناكات و گۆڕانکاریه‌كانی خۆی  لە پۆسته‌كانی بریکاری وەزارەتەکان، بەڕێوبەرە گشتییەکان، پارێزگار، قائیمقامەکان، بەڕێوبەری ناحیەکان و ئەو پۆستانەش دەکات، کە بەوەکالەت بەڕێوە دەبرێن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕه‌وش پۆست ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، یه‌کێتی گۆڕانكاری لە بەڕێوەبەری گشتی یەكە ئیدارییەكان ناوی کاندیده‌کانی خۆی بۆ پله‌ تایبه‌ته‌کان پێ یه‌کلایی ناکرێته‌وه‌ بۆیه‌ پارتی زیاتر چاوه‌رێی ناكات ده‌ست به‌ گۆڕانكاری ده‌كات.