هەواڵى ناوخۆ

حامیدی حاجی غالی: هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی

ڕه‌وش پۆست

ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یەكێتی لە باره‌ی سه‌ركردایه‌تی نوێی حزبەكەی ده‌ڵێت: “كۆنگرەی نوێی یه‌كێتی، كۆنگرەی خاوه‌ن ره‌ئی خۆیان نین، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی، گەندەڵكار سزا بدەین‌ و خزمەتكردنی زیاتر پێشكەش بكەین، ئەمەش بەكۆتایپێهاتنی سێ‌ كوچكەی “پلەخوازی، بەرژەوەندی تایبەتی، میلیشیای تایبەت” دەبێت”.

به‌گوێره‌ی زانییارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست، حامیدی حاجی غالی سه‌رکرده‌ی دیاری یه‌کێتی رایده‌گه‌یێنێ، هه‌ندێك که‌س هێنراونه‌ته‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ئه‌ڵێی ئینسانی ئالین، وه‌ك بڵێی به‌كارده‌هێنرێن ئه‌بێ پێیان بڵێی ده‌ستبه‌رزکه‌وه‌ یان به‌رزی مه‌که‌وه‌، یانی خاوه‌ن ره‌ئی خۆیان نیین.

به‌ هۆی ناكۆكی باڵه‌كانیه‌وه‌ یه‌كیتی ناتوانێت بریار له‌سه‌ر كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كه‌ی بدات،چه‌ندین جاره‌ سه‌ركردایه‌تی و نوێی یه‌كێتی كۆبونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌ دوای هه‌موو كۆبونه‌وه‌یه‌ك پرسی كه‌سی یه‌كه‌م یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌.