هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. بافڵ و لاهور ئامادە نین تەنازول بۆ یەکتری بکەن په‌یوه‌ندی نێوانیان گه‌یشتۆته‌ خاڵی سفر

ناکۆکییەکانی ناو یەکێتی پاش دەرکەوتنی لاهوور جەنگی وەک کەسی یەکەم و بەدەستهێنانی دەنگی یەکەمی کۆنگرە کە بەشێکی زۆری سەرکردەکانی یەکێتی دەڵێن بە تەزویر بەدەستی هێناوە، زیاتر بوون. ناکۆکیەکان گەیشتنە ئاستێک کە پاش کۆنگرە، پێێوەندی نێوان “بافل تاڵەبانی و کوڕەمامەکەی لاهوور شیخ جەنگی” زۆر ساردیی تێکەوت و دەکرێ بڵێین گەیشتۆتە خاڵی سفر، لەبەر ئەوەی هیچیان ئامادە نین لەسەر پۆستی سەرۆکی یەکێتی تەنازول بۆ ئەوی دیکەیان بکەن.

ئەو ناکۆکیانەی ناو باڵەکانی یەکێتی کە وەکوو نەخۆشی شێرپەنجە بۆ گەلی کورد دێتە ئەژمار، نوێ نین. سەرکردەکانی یەکێتی لەو کاتەوە کە لە پارتی جودا بوونەتەوە، لە بەرانبەر بەدەستهێنانی پۆست و مەقامدا نەک هەر جارێک بگرە بە سەدان جار خەیانەتیان لە دۆزی رەوای کورد کردووە. ئەو کەسانەش کە خەیانەتی 16ی ئۆکتۆبەریان خوڵقاند هەر کوڕی ئەو سەرکردانە بوون کە لەسالی 1966دا گەورەترین خەیانەتیان لە کوردان کرد و بوون بە جاشی رێژیمی بەغداد و بە دژی وڵاتپارێزانی کورد راوەستان.

باڵی رکابەری بنەماڵەی تالەبانی پێش بەستنی کۆنگرەی چوارەمی ئەو حیزبە، ژمارەیەک لەو رۆژنامە و دامەزراوە میدیاییەکانی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانیان داخست بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی ئەو بنەماڵەیە لە کۆنگرەی چوارەمدا کەم بکەنەوە بەڵام پلانەکەیان سەری نەگرت و بنەماڵەی تاڵەبانی توانیان دەست بەسەر سەرجەم جومگەکانی یەکێتید بگرێت.