هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. لاهور جەنگی هەڕەشەی کوشتن لەژمارەیه‌ك ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کە لەبەر مەترسی بۆ سەر گیانی ئامادەنەبوو ناوی خۆی ئاشکرا بکات، دەڵێت، لاهور جەنگی بەڕۆژی ڕووناک هەڕەشەی کوشتنی لەمن و ژمارەیکی دیکەی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کردووە.

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ڕه‌وش پۆست، دەڵێت: لەبەر ئەوەی هاوڕا نین بۆ سیستەمی هاوسەرۆکایەتی یەکێتی و قەبوڵی ناکەین و دەنگمان لەگەڵ کاک کۆسرەت و د.بەرهەمە، لەلایەن خودی لاهور جەنگی هەڕەشەی کوشتنمان لێکراوە.