هەواڵى ناوخۆ

قادر عەزیز : لەهەموو کەس زیاتر هەقی ئەوەم هەیە ببمە سەرۆکی یەکێتی

ڕه‌وش پۆست

قادر عەزیز سکرتێری پێشووی حزبی زەحمەتکێشان و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئاشکرای دەکات لەهەموو کەس زیاتر هەقی ئەوەم هەیە ببمە سەرۆکی یەکێتی.

سەرچاوەیەکی نزیک لە قادر عەزیز کە ناوی لای ڕه‌وش پۆست پارێزراوە دەڵێت، قادر عەزیز لای بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی و کادیرانی ئەو حزبە گوتوویەتی، هیچ کەس لەوانەی پاڵێوراون بۆ هاوسەرۆکی و سەرکردایەتیکردنی یەکیتی بەقەد من خەبات و تێکوشینیان نەبووە، بۆیە کەس لەخۆم بە موستەهەقتر نابینم بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی یەکێتی.