هەواڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆدەبێتەوە

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنفرانسی ئاسایشی دنیا له‌ میونشن، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكوومی گه‌یشته‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ حكوومه‌تى هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ رۆما مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جیوزێپێ كۆنتێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا و چه‌ندان به‌رپرسی باڵای تری حكوومه‌تی ئیتاڵیا كۆ ده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هاوئاهه‌نگییه‌كانی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كرێت.

وه‌ك له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتوون له‌ دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جێكردن و ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم، ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن.