هەواڵى ناوخۆ

په‌رله‌مانی كوردستان فه‌زاحه‌تێكی گه‌وره‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوونی له‌و سزا ئابووریانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌، له‌ڕێگه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ كه‌لوپه‌لی بێ كوالێتی و ماوه‌ به‌سه‌رچوو ره‌وانه‌ی شاره‌كانی كوردستان ده‌كات.

راپۆرتی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی په‌ڕله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، به‌ پاسه‌وانی هێزی دژه‌تیرۆری یه‌کێتی، شه‌وانه‌ (هێلکه‌ی ئۆکرانی، دوگ و جگه‌ری ئێرانی) له‌ سنوری باشماخ هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت، جگه‌ره و مه‌شروبیش به‌ قاچاخ هه‌نارده‌ی ئێران ده‌کرێت.

له‌ راپۆرتی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی په‌ڕله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، لاهور جه‌نگی له‌لایه‌ك و بافڵ تاڵه‌بانی له‌لایه‌کی تره‌وه‌، بازرگانی نایاسایی و قاچاخچیه‌تی ده‌که‌ن و که‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوو هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای ده‌كات، پێویسته‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زۆر باش ئاگاداری كڕین و مامه‌ڵه‌كردن بن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی كوردستان ده‌كرێت و ته‌ماشای به‌رواری به‌سه‌رچوونی بكه‌ن و ئینجا بیكڕن.