هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. ئاڵا تاڵه‌بانی پۆستێكی باڵا وه‌رده‌گرێت

دوایی ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایی ساڵی رابردووه‌ یه‌كێتی كۆنگره‌ی چواره‌می به‌ڕیكرد به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی كێشه‌كانی نێو یه‌كێتی كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه‌كه‌یان دیارینه‌كراوه‌

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست، ئاڵا تاڵه‌بانی داوا له‌ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات بكرێته‌ به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی.

ڕه‌وش پۆست به‌پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی، ئاڵا تاڵه‌بانی دوو جار زیاتره‌ داوای ئه‌و پۆسته‌ی كردووه‌ به‌ڵام به‌هۆی نارازییه‌كانی نێو حزبه‌كه‌ی دوایی كۆنگره‌ی یه‌كێتی تا ئێستا وڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه‌.