هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. پارتی له‌م مانگه‌دا كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت

ڕه‌وش پۆست

پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی 14ی حزبه‌كه‌ی و زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری و نوێكاری له‌ رێكخستنه‌كانیدا ئه‌نجام ده‌دات.

به‌پێی گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگان و جومگه‌ هه‌ستیاره‌كانی نێوخۆی حزب ده‌كات و لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی، بڕیار درا لە ساڵی ٢٠٢٠ كۆنگره‌ ببه‌ستێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ ڕه‌وش پۆست دراوه‌، مانگی 8ی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی خۆیان بۆ كۆنگره‌ی 14ی حزبه‌كه‌یان هه‌ڵنابژێرنه‌وه‌.