هەواڵى ناوخۆ

پارتى یەکەم پەیام و داوکارى ئاڕاستەى باڤڵ تاڵەبانى و لاهور جەنگى دەکات

 

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ میرانی، رایگه‌یاند، یه‌كێتی هه‌ر بڕیارێك بدات و هه‌ر كه‌س ده‌كاته‌ سه‌رۆك یان هاوسه‌رۆكی خۆی ئێمه‌ پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا، فازڵ میرانی له‌ باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق وتی: ئەمڕۆ شاندێكی حزبە كوردستانییەكان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سوننە و شیعەكان لە بەغدا كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ په‌راوێزی مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو رێكخراوی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی وتیشی: ئێمه‌ چه‌ند وه‌زاره‌تمان به‌رده‌كه‌وێت وه‌كو پارتی باس ناكه‌ین، وه‌كو كورد وه‌كو كوردستانی ئێمه‌ وه‌كو پارتی هه‌وڵمان داوه‌ هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه‌ یه‌ك هه‌ڵوێست بین، هه‌موومان پێكه‌وه‌ بین درزێك نه‌كه‌وێته‌ ناو كوردستانیان به‌ گشتی، ناو كورد به‌تایبه‌تی.

هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مڕۆ شاندێك ده‌چێته‌ به‌غدا پێكهاتووه‌ له‌ پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی توركمان و ئاشوورییه‌ مه‌سیحییه‌كان به‌شدار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوننه‌ و شیعه‌ دابنیشن له‌ به‌غدا.

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان روونیكرده‌وه‌، یه‌ك شت هه‌یه‌ ئێمه‌ ناتوانین رازی بین وه‌كو حزبێك مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئێمه‌ میلله‌تی دووه‌مین له‌ عێراقدا فیدارڵیه‌تی خۆمان هه‌یه‌. 

دووپاتیكرده‌وه‌، كەس ناتوانێ لە بەغدا وەزیر بۆ لایەنە كوردستانییەكان دیار بكات، بەڵكو دەبێ خۆمان ناوەكانیان پێبدەین و بڵێین ئەمانە وەزیری كوردن و وه‌ك كار ئاسانییه‌كیش ده‌توانین، بڵێین با ئه‌و پرسه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یه‌كلا بكرێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی پشكی كورد.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی لاهور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی هاوسه‌رۆكایه‌نی یه‌كێتی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتی: یه‌كێتی هه‌ر بڕیارێك ده‌دات ئێمه‌ پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین و هیوادارین سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كاره‌كانی بكات و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌تی مام جه‌لال هه‌مانه‌ جێبه‌جێیان بكه‌ین و كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین.