هەواڵ

له‌ نێو یه‌كێتی شكست به‌ كوده‌تایه‌ك هێندرا

دوای ئه‌وه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ پشكی یه‌كێتی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرا، كه‌ پێشوتر به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ بوو، مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70 دیاری كرا، ئه‌مش بووه‌ مایه‌یی ناڕه‌زایه‌تی مه‌حمود سه‌نگاوی.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ڕه‌وش پۆست ،دوێنێ دووشه‌ممه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ ژماه‌ره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ چوونه‌ته‌ باره‌گای یه‌كه‌ی 70ـی پێشمه‌رگه‌ له‌ سلێمانی و رایگه‌یاندووه‌ كه به‌ فه‌رمانی كۆسره‌ ره‌سوڵ ‌ پۆستی به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70ـی پێشمه‌رگه‌ی وه‌رگرتووه‌ لێره‌ به‌دوا من به‌رپرس ده‌بم لێره‌.

ڕه‌وش پۆست زانیوویه‌تی، دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به‌ فه‌رمانی بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی هێزێكی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر باره‌گای یه‌كه‌ی 70 و ئه‌و هێزه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی چه‌ك ده‌كه‌ن و دواتر هێزه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س كه‌ پله‌ی سه‌ربازیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مه‌حمود سه‌نگاوی چوونه‌ته‌ نێو باره‌گای یه‌كه‌ی 70 ده‌ستگیر كراون.

رۆژنامه‌نووسێكی یه‌كێتیش نووسیویه‌تی له‌ كاتێكدا كه‌ مسته‌فا چاوڕه‌ش سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كات وه‌ك به‌ ته‌مه‌نترین سه‌ركرده‌، كه‌سانێكی نێو یه‌كێتی به‌ ده‌رفه‌تیان بینیوه‌ كه‌ له‌ رێگای یه‌كه‌ی 70 كوده‌تا به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بكات، به‌ڵام توانرا شكست به‌و كوده‌تا یه‌ بهێندرێت كه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی پلانی بۆ دانابوو